964+
ژمارەیەک ناحیەی نوێ هاتنە کایەوە
بە بڕیاری حکومەت سنووری قەزای پیرمام فراوان کرا
964+
فەهمی نەبی
سەرۆکی حکومەتی هەرێم واژۆی لەسەر هێنانە کایەی کۆمەڵێک ناحیەی نوێ کرد و ژمارەیەک گوندیش لە سنووری یەکە کارگێڕیەکانیان خرانە سەر شوێنی دیکەیە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم واژۆی لەسەر ئەو بڕیارە کردووە و لە ئەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لەناو ئەو گۆڕانکاریانە چوار ناحیە و ژمارەیەک گوند دەخرێنە سەر قەزای پیرمام و بەمجۆرە سنووری ئەو قەزایە فراوان دەبێت.
بڕیارەکەی حکومەت بەمجۆرەیە:
1. هێنانە کایەی ناحیەی کۆڕێ و لکاندنی بە قەزای پیرمام.
2. هێنانە کایەی ناحیەی بەستۆڕە و لکاندنی بە قەزای پیرمام.
3. هێنانە کایەی ناحیەی بناری سەفین و لکاندنی بە قەزای پیرمام.
4. -هێنانە کایەی ناحیەی بێستانە کە ناوەندەکەی گوندی بێستانە دەبێت لە قەزای دەشتی هەولێر.
ژمارەیەکی دیکە لە گوند و ناحیە سنووری نوێیان بۆ دیاریکراوە و کە پێشتر لە سنووری قەزا و ناحیەی دیکە بوون.
1. ترازاندنی ناحیەی دارەشەکران و بە تەواوی گوندەکانیەوە لە سنووری قەزای خەبات و لکاندنیان بە قەزای پیرمام.
2. ترازاندنی گوندەکانی شیوەپیران، رەسول بچکۆل لە ناحیەی شۆڕش سەربە قەزای کۆیە و لکاندنیان بە ناحیەی بێستانە.
3. ترازاندنی گوندەکانی کانی بزرە، رولکە، هەیتە کوژە، شاقازی، حەسەن موتریب، سۆفی برایم، پونگینە، میرەکانی خدر، چالەگردەرە، ئازیانە، قەشقە، خوڕخوڕ، دووشیوان و پەلکانە لە قەزای قوشتەپە، لکاندنیان بە ناحیەی بێستانە لە قەزای دەشتی هەولێر.
4. ترازاندنی گوندەکانی بێستانەی گەورە، سەرمەزرا، بێستانەی بچوک و ئۆمەرە سۆر لە قەزای دەشتی هەولێر، لکاندنیان بە ناحیەی بێستانە لە قەزای دەشتی هەولێر.