دیمه‌نێكی پێشترى لێژنەی ئابوری سۆران بۆ چاودێریكردنى به‌نزینخانه‌كان ... وێنه: قایمقامیه‌تى سۆران
10 بەنزینخانە له سۆران به‌یه‌كجارى داخران و ناكرێنەوە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
قایمقامیه‌تى قه‌زاى ناوه‌ندى سۆران ئاشكرای كرد 10 به‌نزینخانه‌یان داخستووه و داخستنه‌كه‌شیان یه‌كجارییه و ناكرێنه‌وه، چونكه ده‌ڵێن، پابه‌ندی رێنماییه‌كان نه‌بوون.
رەجەب زوبێر حارس، قایمقامی قەزای ناوەندی سۆران، بە 964ـى راگەیاند، پێشتر 13 بەنزینخانەیان بەهۆی نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی و گونجاونەبوونی شوێنیان ئاگادار كردبووه‌وه، به‌ڵام ته‌نیا سێ دانه‌یان پابه‌ندی مەرجەکانی سەلامەتی بوون، ئه‌وانه‌ى دیكه‌ش به یەکجاری داخران.
سێ به‌نزینخانه‌كه راپۆرتی بەرگریی شارستانی فریایان كه‌وت و له داخستن ده‌ربازی كردن.
وتیشی “بەڵێنامە له‌و 10 به‌نزینخانه‌یه وه‌رگیراوه، كه تا ماوه‌ى 10 رۆژ پێویسته بەنزینی ناو کۆگاکانیان نه‌هێڵن و بۆشیان نییە جارێکی‌تر کاربکەنه‌وه”.
هۆكارێكى دیكه‌ى داخستنى یه‌كجارى ئه‌و به‌نزینخانانه، وه‌ك قایمقام ده‌ڵێت، شوێنەکانیان نزیکى ماڵان بوون و له دواى رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ى دوو مانگ له‌مه‌وبه‌رى به‌نزینخانه‌كه‌ی سۆرانیش ئاگادار كرابوونه‌وه.
ئاشكراشی كرد، شوێنى ئه‌و به‌نزینخانه داخراوانه، یان ده‌بێت بگۆڕدرێن بۆ پیشه‌یه‌كی دیكه، یان نامێنن و موڵكیه‌تى زه‌ویه‌كان بۆ خاوه‌نه‌كانیان ده‌مێنێته‌وه.