"خوای گەورێ موسڵمانان بێ وەی کەرۆ"
دایە ئاڵتونی دوعامان بۆ دەکات
964+
ئەمەل ناجی- هەڵەبجە
دایە ئاڵتونێ بە تەمەنترین ژنی ناوچەی هەورامانە لە گوندی دزڵیەی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەڵام دانیشتووی گوندی ئەحمەد ئاوایە.
بەپێی ناسنامەکەی 106 ساڵ تەمەنیەتی، کەچی خۆی دەڵێت، تەمەنم 10 ساڵ بووە ناسنامەیان بۆ دەرهێناوم، بەوپێیەش 110 ساڵ زیاترە، بەباشی چاوەکانی نابینن و گوێیەکانیشی نابیستن، لەگەڵ ئەوەش لە دوعاکانی بێبەشی نەکردین.