سۆراغ؛ كارى پاككردنه‌وه له پشده‌ر نه‌وه‌ستاوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى ده‌نگۆى وه‌ستاندنى كاره‌كانى پاككردنه‌وه له سنوورى قه‌زاى پشده‌ر له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كى پاككه‌ره‌وه بڵاوكرایه‌وه، 964 به‌دواداچوونى كرد و ده‌ركه‌وت، كاره‌كانیان رانه‌گرتووه.
كۆمپانیاى بیڤان له رێگه‌ى گرێبه‌ستێكه‌وه ئه‌ركى پاككردنه‌وه و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى زبڵ و خاشاكى سنوورى قه‌زاى پشده‌رى له ئه‌ستۆیه، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى چه‌ند مانگێك موچه‌ى كارمه‌نده‌كانى نه‌داوه، ئه‌و ده‌نگۆیه بڵاوبووه‌وه.
ئارام محه‌مه‌د، سه‌رۆكى شاره‌وانى قه‌ڵادزێ به 964 وت، كاره‌كانى ئه‌م كۆمپانیایه نه‌وه‌ستاوه و ته‌نانه‌ت ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامن له‌كاركردن.
وتیشی “دوێنێ هه‌وڵێك هه‌بوو بۆ راگرتنى كاره‌كانیان به‌ڵام له‌لایه‌ن كۆمپانیاوه به‌ڵێنی پێدانى مووچه‌یان پێدراوه و به‌رده‌وامن له‌كاركردن”.
شاره‌وانى قه‌ڵادزێ ئه‌ركى سه‌رپه‌رشتى كردن و چاودێری كردنى كاره‌كانى ئه‌م كۆمپانیایه‌ى له ئه‌ستۆته و سه‌رۆكى شاره‌وانیش ده‌ڵێت، دوایین مووچه كه كارمه‌نده‌كانى پێیاندراوه رۆژه 14ـى مانگى رابردوو بووه.
باسى له‌وه‌شكرد، هه‌فته‌ى داهاتوو مووچه‌یان پێده‌درێته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 كۆمپانیاى بیڤان تا ئێستا نه‌یتوانیوه دوو موچه‌ى ئه‌و كارمه‌ندانه‌ى بدات و ئه‌مه‌ش وایكردووه كه جارجار هه‌واڵى راگرتنى كاره‌كانى ئه‌م كۆمپانیایه بڵاوبێته‌وه.