تیمەکانی بەرگری و تیمە فریاگوزارییەکانی هەولێر، سەرقاڵی کارکردن _ وێنە: بەرگری شارستانی هەولێر
سیستمی ئاگر کوژێنەوەی كارى نه‌كردووه
له هه‌ولێر هۆتێلێك ئاگرى گرت و سێ كه‌س بریندارن
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
سه‌رله‌ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ئاگر له هۆتێلێكى شارى هه‌ولێر كه‌وته‌وه و به‌قسه‌ى به‌رگرى شارستانیش سێ كه‌س بریندارن.
هۆتێله‌كه لەسەر شەقامی 100 مەترییه و وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر دەڵێت، هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە لێچوونی غاز بووە.
كاروان میراودەلی، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ـی راگەیاند، له‌و هۆتێله سیستەمی ئاگر کوژێنەوەی كارى نه‌كردووه بۆیه ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ش روویداوه.
وتیشی “له ئه‌نجامى ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه سێ كه‌س بریندار و ته‌نگه‌نه‌فه‌س بوونه كه دانیشتووی پارێزگاکانی خوارووی عێراقن”.
به‌قسه‌ى وته‌بێژى به‌رگرى شارستانى هه‌ولێر، لە ماوەی مانگێكدا ئه‌وه دووەمجارە ئەم هۆتێلە گڕبگرێت.
ده‌شڵێت “جاری یەكەم بە ئۆتۆمبێلی خۆم بریندارەكانم گواستووه‌ته‌وە و ئەمڕۆش هەمان جێگا گڕی گرتووه‌تەوە”.
کاروان میراوده‌لى ئەوەش دەڵێت، به‌هۆى كه‌موكوڕییه‌كان له‌و هۆتێله داوایان كردوە خاوەنەکەی بانگهێشتی بنكە بكرێت و رێكاری یاساییان لەبه‌رامبه‌ر بگیرێته به‌ر كە بۆچی سیستمی ئاگرکوژێنەوەی كار ناكات.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن