پێداویستى كشتوكاڵیشیان پێده‌درێت
8000 جوتیارى مەخموور و دەوروبەری خرانه پلانى كشتو‌كاڵى عێراقه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڕیاریدا زیاتر له هه‌شت هه‌زار جوتیار له سنوورى مەخموور، قەراج، دیبەگە و گوێر بخاته ناو پلانی كشتو‌كاڵى و پێداویستیه‌كانى كشتوكاڵیشیان پێبدات.
ئه‌م بڕیاره‌ى كشتو‌كاڵى عێراق به ژماره 3180 لە رۆژى 12.12.2023 ده‌رچووه و ئاماژه‌ى به‌وه كۆبونه‌وه‌یه‌ى ده‌سته‌ى ئاودێرى وه‌زاره‌ت كردووه كه له رۆژى 6.12.2023 به‌ڕێوه‌چووه.
وێنه‌یه‌كی ئه‌م بڕیاره ده‌ست 964 كه‌وتووه و ئاراسته‌ى ته‌واوى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى كشتو‌كاڵى پارێزگاكان كراوه، جگه له پارێزگاكانى هه‌رێمی كوردستان.
به‌پێی نووسراوه‌كه، ئه‌م بڕیاره له‌سه‌ر داواكارى به‌رپرسی هۆبه كشتوكاڵییه‌كان له ناوچه‌كانى ماده‌ى 140 دراوه كه بریتین له ناوچه‌كانى مه‌خمور دیبه‌گه، قه‌راج و گوێڕ له‌سنوورى پارێزگاى نه‌ینه‌وا.
له‌بڕیاره‌كه‌دا هاتووه، ئه‌م ناوچانه به ملیۆن دۆنم زه‌وى كشتو‌كاڵى لێیه و زیاتر له هه‌شت هه‌زار جوتیاریش به‌روبوومه كشتوكاڵییه‌كانى لێ به‌رهه‌م دێنن.
هه‌ر به‌پێی ئه‌م بڕیاره وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى عێراقی پێداویستییه‌كانى كشتوكاڵیش به‌سه‌ر ئه‌و جوتیارانه دابه‌ش ده‌كات و پێویستیشه به‌روبوومه‌كانیان له‌رێگه‌ى هۆبه‌ى كشتو‌كاڵى سنووره‌كانیان و ناوه‌نده‌كانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى بازرگانى به‌بازاڕ بكه‌ن.