پابەندکران خزمەتی بکەن

لە قوتابخانەیەکی سلێمانی پڕۆژەی لە بری سەوزکردن جێبەجێ کرا


ئەحمەد مستەفا

لە باخچەی قوتابخانەیەکی سلێمانی پڕۆژەی لەبری سەوزکردن جێبەجێ کرا، لەمەبەدوا دەبێت بەڕێوەبەر و مامۆستاکان پابەندبن بە پاراستن و خزمەتکردنی باخچەی قوتابخانەکەیان.

قوتابخانەی نیشتمانی بنەڕەتی، رووبەری سەوزکردنی قوتابخانەی دوو هەزار مەتر دووجایە.

دیار غەریب، بەڕێوەبەری ژینگەی سلێمانی ئەوە بە 964 وت، وەك یەکێك لە رێکارە هەرە گرنگەکان زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی شار لە ڕێگەی پڕۆژەی لەبری سەوزکردنەوە، فەرمانگەی ژینگەی پارێزگای سلێمانی دەستی کردووە بە سەوزکردنی ژمارەیەک قوتابخانە لە لەلایەن حەوت پڕۆژەوە.

وەك بەشێك لە پڕۆژەی لەبری سەوزکردن، بەجۆرێك خاوەن پڕۆژە پابەندە بە خزمەتکردن و پاراستنی ئەو رووبەرە سەوزاییە بەشێوەیەکی هەمیشەیی و دابینکردنی سەرجەم پێداویستییەکانی.

پێشتر، عەبدولڕەحمان سدیق سەرۆکی ژینگەی هەرێمه کوردستان وتبووی، دەبێت هەر پڕۆژەیەک کە مۆڵەتی وەرگرت لە %25ـی پرۆژەکەی بکاتە سەوزایی، ئێمە پڕۆژەی لە بری سەوزکردنمان راگەیاندوە کە پێویستە لە بری پڕۆژەکەی خۆی شوێنێکی دیکە بکاتە سەوزایی بەو مەرجەی لەژێر چاودێری خۆی بێت و گرنگیشی پێبدات تەنانەت قوتابخانە و زانکۆکانیش.