لە پیرەمەگروون گۆشتی مانگا و خواردنی ماوەبەسەرچوو لەناوبران

+964
بەرزان عوسمان – دوکان

لێژنە هاوبەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی پیرەمەگروون لە پێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیانی ناحیەکە بەردەوامن لە گەڕان پشکنینی کۆگا و فرۆشگای خواردەمەنی و گۆشتفرۆشەکان.

رێبین محەمەد، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی پیرەمەگروون بە 964ی وت: لە ئەنجامی گەڕان و پشکنیەکانمان دەستمان گرتووە بەسەر 400 کیلۆ کەلوپەل کە ماوەی بەکارهێنانیان بەسەرچووە، گۆشتی یەک مانگامان لەناوبرد کە لە پشکنین دەرنەچووبوو.

هەروەها ناوبراو وتیشی: ”بە فەرمانی بەڕێوەبەری ناحیە سەرجەم کەلوپەلەکان لەناوبران و پسوولەی سەرپێچی بۆ خاوەن فرۆشگاکان کراوە، لە پێناو تەندروستی هاوڵاتیان بەردەوام دەبین لە گەڕان و پشکنینەکانمان هەروەها لە ماوەی شەش مانگی رابردوو زیاتر لە دوو تۆن کەلوپەل و خواردنی ماوەبەسەرچوو لەنێوبراوە.

ناحیەی پیرەمەگروون سەر بە قەزای دوکانە و زیاتر لە هەشت هەزار خێزان تێیدا نیشتەجێن.

پێداچوونەوە: موحسین عومەر