بەپێی ئاماری مانگی رابردوو
لە نەخۆشخانەی شار هەر رۆژێک 43 نەشتەرگەری کراوە
964+
پێشەوا محەمەد
تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، مانگی رابردوو 27 هەزار و 241 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە و هەزار و 301 نەشتەرگەری جۆراوجۆر کراون.
لەمانگی رابردوودا 20 هەزار و 218 کەس سەردانەکەیان بۆ بەشی فریاکەوتن بووە.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتییەکە، لەو ژمارەیەدا پێنج هەزار و 930 نەخۆش سەردانی بەشی OPD “بەشی راوێژکاری” و هەزار و 59 كەسیش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردی نەخۆشخانەكەیان كردووە.
هەر لەو مانگەدا، پێنج هەزار و 720 نەخۆش داخڵ كراون، لەو ژمارەیە سێ هەزار و 797 نەخۆش لە بەشی فریاكەوتن و هەزار و 34یان لە بەشی گورچیلەی دەستكرد و 745 نەخۆش لە بەشی نەشتەرگەری و 726 نەخۆش لە بەشی هەناوی و 533 نەخۆش لە بەشی شکاوی داخڵ بوون.
ئامارەکەی تەندروستی سلێمانی ئەوەشی تێدایە، لە نەخۆشخانەکە هەزار و 301 نەشتەرگەریی جۆراوجۆر ئەنجام دراون.
هەروەها 76 هەزار و 880 شیكاری تاقیگەیی و دوو هەزار و 212 هێڵكاریی دڵ كراوە، هەروەها چوار هەزار و 744 تیشک و و سێ هەزار و 394 سۆنەر و 396 ئیکۆ و هەزار و 36 چارەسەری سروشتی كراوە.