"چیدیکە لەسەر گیرفانی خۆمان ئەم کارە ناکەین"
سێ ساڵە حکومەتی هەرێم شایستەی دارایی بە ناوبژیوانەکانی تۆپی پێ نەداوە “هۆشداری دەدەن”
کاروان ساڵحی – کەرکوک
لە کەرکوک بەشێک لەو ناوبژیوانانەی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوە و ناڕەزاییان دەربڕی کە حکومەتی هەرێم ماوەی سێ ساڵە یەک دیناری وەکو شایستەی دارایی پێنەداون و بۆیە دەڵێن چیتر نەتوانن لەسەر گیرفانی خۆیان ئەو کارە بکەن.
زانا عەبدوڵا یەکێک لە ناوبژیوانەکانە بە 964 ی وت، ئەوان لەسەرتاسەری هەرێم 150 ناوبژیوانن و بۆ بەڕێوەردنی خولەکانی نایابی کوردستانێس 16 ناوبژیوانن نزیکەی دوو ملیار دیناریان لای حکومەتی هەرێمە و تاوەکو ئێستا پێی نەداون.
وتیشی “لەوە زیاتر ناتوانین بە وەرگرتنی شایستە داراییەکانمان بەردەوام بین”.
دیار عەبدوڵاش ناوبژیوانێکی دیکەیە، بە پێویستی دەزانێت حکومەتی هەرێم بەدەم داواکارییەکەیانەوە بێت و ئەو شایستە داراییانەیان بۆ خەرج بکات.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن