پێداویستی "دڵۆپاندن" بۆ جوتیارانی قوشته‌په دابین كرا فۆتۆ: کشتوکاڵی هەولێر
پاراستنی ئاو
پێداویستی “دڵۆپاندن” بۆ جوتیارانی قوشته‌په دابین كرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەولێر رایگه‌یاند، پێداویستی “دڵۆپاندن”یان بۆ 51 جوتیاری سنووری قه‌زای قوشته‌په دابین كرد.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له راگه‌یاندراوێكدا ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو، بە هەماهەنگی رێکخراوی Whh ى ئەڵمانى، پێداویستی ئاودانی “دلۆپاندن” بۆ 51 جوتیارى سنوورى قه‌زای قوشتەپە دابین کرد.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ده‌ڵێت، پێداویستییه‌كانی دڵۆپاندن لە کێلگەكانی جوتیاران بە ئامانجی رێگریکردنە لە بەفیرۆدانی ئاو.
له رۆژانی رابردووش‌دا هه‌ر به هاوكاری رێكخراوی Whhی ئه‌ڵمانی، سیستمی وزه‌ی خۆر بۆ كارپێكردنی چه‌ند بیرێكی ئاو له سنووری قه‌زای قوشته‌په دابین كرا، كه هه‌ر بیرێك 120 ئه‌مپێر كاره‌بای له سیستمی وزه‌ی خۆر بۆ دابین كرا، ئه‌مه‌ش به قسه‌ی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەولێر، هه‌نگاوێكی گرنگه له دابینكردنی كاره‌با بۆ بیره‌كانی ئاو له سنووره‌كه‌یاندا.
له سه‌ره‌تای مانگی رابردوودا بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری هەولێر به 964یان راگه‌یاند، هیچ بیرێك له سنووره‌كه‌یاندا، كه لێده‌درێت، نابێت قووڵییه‌كه‌ى له 600 مه‌تر كه‌متر بێت، چونكه ئاستى ئاوى ژێرزه‌وى زۆر دابه‌زیوه.