هەرێم ناگرێتەوە
وتەبێژی حکومەتی هەرێم: رۆژی یەکشەممە دەوام ئاساییە
964+
فەهمی نەبی
کەمێک لەمەوبەر پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە دەوامی دامودەزگاکانی حکومەت لە پاریزگاکانی هەرێم ئاسایی و پشوو نییە.
ئەم لێدوانەی وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ پێنجشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە وەک “رۆژی سەرکەوتن” لە سەرانسەری عێراق پشووی فەرمییە بەبۆنەی سەرکەوتنی سوپای عێراق بەسەر چەکدارانی رێکخراوی داعش.
بڕیاری پشووی رۆژی 10.12 لەسەردەمی کابینەکەی حەیدەر عەبادی بڕیاری لێدرابوو.