بۆچی جەڵتە دڵ لەناو گەنجاندا زیادی کردووە؟

ساڵ بە ساڵ ئامارەکانی جەڵتەی دڵ لە کوردستان، ئەوە دەردەخەن کە رێژەی تووشبوون بەو نەخۆشییە لە ناو گەنجاندا زیادی کردووە، فەرمان عەبدوڵا، سەرۆکی بەشی قەستەرەی نەخۆشخانەی دڵی سلێمانی بە 964ی وت: لە ماوەی 11 مانگی ساڵی 2023 نزیکەی سێ هەزار حاڵەتی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ تۆمارکراون، کە بەشێکی زۆریان گەنجانن، ئەمەش هۆکارەکەی بۆ چەند شتێک دەگرێتەوە، دیارترینیان جگەرە و نێرگەلەکێشان و مادە هۆشبەرەکانە.

هەروەها وتی، بەشێکی دیکەی هۆکارەکان ناڕێکیی سیستمی خەو و خواردنە.