مێسی لەگەڵ ئینتەر مەیامی. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
کێ هەڵیبژاردووە؟
مێسی باشترین وه‌رزشوانی جیهانه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌ستێرەی ئەرجەنتینی، لیۆنێل مێسی بەردەوامه لە نووسینه‌وه‌ی مێژوو، له لایه‌ن گۆڤاری تایمی ئەمریکی به باشترین وه‌رزشوانی جیهان بۆ ساڵی 2023 دیاری كرا.
گۆڤاره‌كه، وێنەیەکی مێسی له به‌رگی دواژماره‌ی داناوه، کە درێسی یانه‌ی ئینتەر میامی ئه‌مریكی له‌به‌ردایه و نووسیویانه، مێسی باشترین وه‌رزشوانی ساڵی 2023یه.
مێسی دوای بردنه‌وه‌ی مۆندیالی 2022، هه‌شته‌م بالۆن دۆریشی به‌ده‌ستهێنا و له ئه‌مریكاش توانی بۆ یه‌كه‌مجار یانه‌ی ئینته‌ر مه‌یامی بكاته پاڵه‌وانی نازناوی خولی ده‌سته‌ی یانه‌كانی ئه‌مریكا و مه‌كسیك.