
A beggar girl asks for money from a driver stopped at a set of traffic lights in central Baghdad on September 23 2008. Two days ago the Iraqi authorities said that homeless beggar children will be removed from the streets of the capital and put into care homes. They also plan to ban vendors hawking their goods at traffic lights. AFP PHOTO / ALI YUSSEF (Photo credit should read ALI YUSSEF/AFP/Getty Images)
کەنداوی 25 سواڵکەری شەقامەکانی بەسرەی نەهێشت
+964
لەگەڵ گەیشتنی هەڵبژاردە بەشدارەکانی پاڵەوانیەتی کەنداوی 25، ژمارەیەکی زۆری سواڵکەریش خۆیان خزاندە شارەکە، بەڵام تۆمارێکی دەنگی پارێزگار، شارەکەی لە سواڵکەران پاککردەوە.
ئەسعەد عێدانی، پاریزگاری بەسڕە لە تۆمارێکی دەنگیدا فەرمانی بە هێزە ئەمنییەکانی شارەکە داوە کە رێگە بە سواڵکەرەکان نەدەن لە چوارڕیانەکانی شارەکە هەینی رابردوو، جیاواز لە هەینییەکانی دیکە بە ئاشکرا هەستت دەکرد بڕیارەکەی پارێزگار جێبەجێکراوەو چوارڕیانەکانی شارەکە خاڵی بوون لە سواڵکەر ببینرێن .
بڕیارە لە شەشی ئەم مانگە بە فەرمی پاڵەوانیەتی کەنداوی عەرەبی 25 بە بەشداری هەشت هەڵبژاردە ئەنجام بدرێت، یارییەکانیش تا 19 ئەم مانگە دەخایەنێت.
ئەسعەد عێدانی، پارێزگاری بەسرە لە تۆمارە دەنگییەکەدا ئاماژەی بەوەشدا لەگەڵ نزیکبوونەوەی پاڵەوانێتی کەنداوی 25، زۆربەی سواڵکەرەکان لە دەرەوەی شاری بەسرەوە هاتوون.
لەم چەند ڕۆژەی دواییدا دیاردەی سواڵکردن بەشێوەیەکی بەرچاو لە چوارڕیانەکانی بەسڕە رووی لەزیادبوون کردووە، زۆربەی ئەو سواڵکەرانەش لە پارێزگاکانی دیکەوە هاتوونەتە بەسڕەو ئەمەش رەنگدانەوەی بەسەر چوارڕیانەکان هەبووەو پڕی کردوون لە سواڵکەر، ئەمەش بە قسەی بەرپرسانی شارەکە کاریگەری لەسەر ناوبانگی پاڵەوانیەتی کەنداوی 25 دروست دەکات.
یەکەم پاڵەوانیەتی کەنداو، ساڵی 1970 لە وڵاتی بەحرێن ئەنجامدرا، ساڵی 1979 بۆ یەکەمجار عێراق میوانداریەتی پاڵەوانیەتییەکەی کرد.