"کەس نەخوێنێتەوە دەبێت رۆژنامەوان بخوێنێتەوە"
رۆژنامەوانێک: هێرشی داعشەکان بۆ گوێر زۆر ئازاری دام
964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
مامۆستا و رۆژنامەوان نوری بێخاڵ، لە چوارچێوەی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر، بەشداریی لە چالاکییەکاندا کردووە و شەش بەرهەمی نوێی خۆی خستووەتەڕوو، هاوکات لەسەر ئاستی بەرهەمەکانی ئەمساڵی باسی لەوە کرد کە سیانیان نوێن.
لە درێژەی قسەکانیدا لەگەڵ 964، نوری بێخاڵ جەختی لە گرنگیی خوێندنەوە بۆ رۆژنامەنووسان کردەوە و سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە سەرەڕای بوونی زۆر و بۆرییەکی زۆر لە بوونی رۆژنامەوان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەشێوەیەکی گشتی دۆخەکە باشە.
سەبارەت بە ناخۆشترین و سەختترین هەواڵیش کە لە کارەکەی ڕووبەڕووی بووەتەوە، نوری بێخاڵ ئاماژەی بە هێرشی تیرۆریستیی داعش کرد بۆ گوێر کە بووە هۆی شەهیدبوونی ژمارەیەک کارمەند و ئەوەش ناخۆشترین هەواڵ بووە کە قەت لە یادی ناچێت.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح