بزانە لە کوێ
گۆشت و مریشك و هێلكه به هه‌رزان ده‌درێته هاوڵاتیان
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه پرۆسه‌ی فرۆشتنی مریشكی به‌ستووی له‌گه‌ڵ هێلكه به نرخی هه‌رزانتر له بازاڕ ده‌ستیپێكرد.
پێشتر وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڵاوی كردبووه‌وه، هەوڵیان هەیە جگە لە بەشە خۆراكی مانگانە، هێلكە و مریشكی به‌ستوو له‌گه‌ڵ گۆشت بە نرخی هەرزان به هاوڵاتیانی عێراق بفرۆشن، به گوێره‌ی راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش، ئەمڕۆ وەكو یەكەم هەنگاو فرۆشتنی هێلكه و مریشكی به‌ستوویان لە بەغدا دەستپێكرد.
له‌ما موسه‌وی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای بازرگانی خۆراك سه‌ر به وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق به په‌یجی فه‌رمی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی راگه‌یاندووه، فرۆشتنی ئەو دوو بەرهەمە بە كەمتر له 45%ـی نرخی بازاڕ دەبێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، كاره‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌یه رێگه له بازرگانان بگرن، كه ئه‌و جۆره پێداویستییانه له بازاڕ گران بكه‌ن.
به پێی زانیارییه‌كانی 964، بڕیاره تا كۆتایی ئەمساڵ گۆشتی سووریش بە نرخی داشكێنراو لە بازاڕ بفرۆشرێت و بۆ ئه‌م كاره‌ش بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ وه‌زاره‌ت دابین كراوه.