سەرەی بەنزین نامێنێت
13 بەنزینخانە بەنزین دابەش دەکەن
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
چیتر سەرە بۆ بەنزینی 750 دیناری بە بلۆک و دار لە زاخۆ نامێنێت و بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی زاخۆ بەڵێنی داوە تەواوی بەنزینی پێویست بۆ قەزاکە دابین بکرێت.
ئاراس هاشم بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی زاخۆ بە 964ـی وت، “قەزای زاخۆ رۆژانە پێویستی بە 280 هەزار لیتر بەنزین هەیە و سبەینێش ئەو 280 هەزار لیترە دابەش دەکەین”.
وتیشی، سبەینی لە رێگەی 13 بەنزینخانەوە بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت کە بەیانییەکەی لە رێگەی پێنج بەنزینخانە و ئێوارەکەی لە رێگەی هەشت بەنزینخانەوە دەبێت.
پێشتر لە قەزای زاخۆ تەنیا لە رێگەی دوو بۆ سێ بەنزینخانەوە بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرا و سەرەیەکی دوورودرێژ بۆ وەگرتنی چەند لیترێک بەنزین دەگیرا.
پێداچوونەوە: شیرین ساڵح