دیسان رووداوی هاتوچۆ

خوێندکارێکی کۆلیژی پزیشکی گیانی لە دەست دا


دیلان محەمەد جەزا

ئەم ئێوارەیە لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە بەردەم بەنزینخانەی هەوار لە سلێمانی، لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک لە شەقامەکە پەڕیوەتەوە و ئۆتۆمبێل لێیداوە و گیانی لە دەست داوە.
سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرا بە 964 وت، ئەو کەسەی ئۆتۆمبێل لێیداوە، بە برینداری گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام دواتر گیانی لەدەستداوە.
کەسەکە گەنجێکی تەمەن 21 ساڵ بووە لە رەگەزی نێر، خوێندکاری کۆلیژی پزیشکیی زانکۆی سلێمانی بووە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا