داواکاری ئاو و کارەبایان هەیە

دانیشتوانى خەلەکان رێگاى سەرەکیان داخست و هاتوچۆ وەستا

964+

وریا فەتاح

زیاتر لە یەک کاتژمێرە، بەشێک لە دانیشتوانى خەلەکان دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە و رێگاى سەرەکیان داخستووە، کە رێگەی سەرەکی تێپەڕبوونە بۆ دوکان و سلێمانی.

دەرباز قادر، بەڕێوەبەرى ناحیەى خەلەکان بە 964ى وت،” بەهۆى کەمى و نەبونى کارەباى نیشتمانى و کەمبونەوەى پێدانى ئاوى ماڵان، دانیشتوانى خەلەکان وەک ناڕەزایەتى دەربڕینێک رێگاکەیان داخستووە.

خۆپیشاندەران بەدانانى بەربەست و گرتنى رێگاکە ماوەى زیاتر لە یەک کاتژمێرە رێگاکە بەڕوى هاتوچۆى شۆفێراندا داخراوە و سەدان تانکەر و ئۆتۆمبێل وەستاون.

بەوتەى بەڕێوەبەرى ناحیەى خەلەکان، تائێستا لە ئاستى باڵاى حکومەت، بەدەم داواکارى خۆپیشاندەرانەوە نەهاتوون.

خەلەکان دەکەوێتە باکووری قەزای دوکان، لە پارێزگای سلێمانی، بە گوێرەی دوایین ئامار بێت لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانی ناحیەکەدا زیاتر لە حەوت هەزار خێزان نیشتەجێن.

بارهەڵگرەکان بۆ هاوڵاتیانی خەلەکان بوون بە کێشە

بارهەڵگرەکان بۆ هاوڵاتیانی خەلەکان بوون بە کێشە