دەتوانن سیڤیەکانتان بنێرن

خولی ئاسیایی بۆ ژنان دەکرێتەوە

964+

توانا نەقی

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڵاویکردەوە خولی ئاسیایی لە شاری بەغدا بۆ ژنان دەکرێتەوە و خولەکە 11 یاریزانییە.

یەکێتییەکە لە پەیجی فەرمی خۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ئاماژەی بەوەکردووە خولی راهێنانی C بۆ ژنان لە شاری بەغدا دەکرێتەوە.

تەواوی خەرجی خولەکە لەسەر ئەستۆی یەکێتی تۆپی پێی عێراقە و دەتوانن ئەوانەی ئارەزووی بەشداری کردن دەکەن لە خولەکە سی ڤی خۆیان رەوانە بکەن.

مەرجەکانی بەشداریکردن ئەوەیە دەرچووی کۆلێژ یان پەیمانگا یان یاریزان بووبێت.

لەم جیمەیلەی خوارەوەوە دەتوانن سیڤیەکانتان بنێرن.

([email protected] )