650 خێزانی تێدا نیشتەجێبوون

کەمپێکی گەرمیان بە تەواوی داخرا

964+

ژووری هەواڵ

ئەمڕۆ بە فەرمی کەمپی قۆرەتووی گەرمیان، کە 650 خێزانی تێدا نیشتەجێبوون، داخرا، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی گەرمیان دەڵێت، بەشێک لە خێزانەکان گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان و بەشێکی دیکەشیان چوونەتە کەمپی تازەدێی کەلار.

ئەمڕۆ دووشەممە 27.11.2023، بێستوون ژاڵەیی، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی گەرمیان، بە 964ـی راگەیاند، ئەو 650 خێزانەی کە لە کەمپی قۆرەتوودا نیشتەجێبوون، پێكهاتوون لە ئاوارەی پارێزگاکانی دیالە، سەڵاحەدین، ئەنبار و بابل.

بە پێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی گەرمیان، زیاتر لە 30 هەزار ئاوارە لە سنووری ئیدارەی گەرمیان لە دەرەوەی کەمپەکان دەژین.

لە هەرێمی کوردستاندا 26 کەمپی ئاوارە و پەنابەران هەن، 16یان لە دهۆک، شەشیان لە هەولێر و چواریان لە سنووری پارێزگای سلێمانین.

لە کەمپی ئاوارەکانی بەردەڕەش منداڵێک سووتا و گیانی لەد...

لە کەمپی ئاوارەکانی بەردەڕەش منداڵێک سووتا و گیانی لەدەست دا