هەواڵەکان
بەنزینخانەی تەکسی و پاس جیادەکرێتەوە
ژووری هەواڵ
لە دینارتە تەرمیك و لە کەلار تەرمێکی دتکە کە هەردووکیان گەنجن دۆزریاوە و یەکێکیان بە خنکان و ئەویدیکەیان بە نەزانراو. تەرمی ئەو گەنجەی هەینی رابردوو لە رووباری ئاڤاشین لە ناحیەی شێلادزێ خنکا، ئەمڕۆ لە گوندی پرێسەی سەر بە ناحیەی دینارتە دۆزرایەوە.گەنجەکە تەمەنی 25 ساڵ بوو، دانیشتووی سەنتەری شاری دهۆک بوو، هەینی رابردوو بەمەبەستی گەشت و کات بەسەربردن چووبووە رووباری شینی ناحیەی شێلادزێ و لەکاتی مەلەکردن لەناو رووبارەکەدا خنکا.
بۆ ئەوەی کرێی نەفەر لە سلێمانی گران نەبێ، سەندیکای شۆفێران هەوڵ و تەقەلایەتی سێ بەنزینخانە بۆ تاکسی و پاسەکان جیابکاتەوە.
نزیکەی دوو مانگە هاوڵاتییەکی زۆر و بینەری بەرنامەی سەعاتی سفر لە 964 بە بەردەوام هەواڵی پرۆگرامەکە و عەقید سەلام دەپرسن، جا دوێنێشە و لە وەرزی سێیەمی سەعاتی سفر دەرکەوتەوە و دەستمان پێکردەوە، تاسە و چاوەڕوانی ئەو خەڵکە ئەزیزەش کۆتایی هات و ئیتر هەر پێشهات و رووداو وشەڕێک لە ناوچەکە و لە جیهان روو بدات ورد و درشتی شیکاری و زانیارییە نەبیستراوەکانی لەزاری عەقیدەوە دەبیستن. لە یەکەم ئەڵقەی وەرزی سێیەمێش باسی ئەم شەڕ و ئاڵۆزیانەی ئەمریکا و ئێران و گرژیەکانی هورمز و تەنانەت چوونە قۆناغێکی دیکەی شەڕی نێوان روسیا و ئۆکرانیا
ئەمڕۆ گەرمترین رۆژی ئەمساڵە و گەرماکەی گەیشتووەتە قیممە، لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان 45 پلە بۆ سەرەوە تۆمار کراوە، بۆیە تا بۆتان دەکرێ لە ناوەڕاستی رۆژدا ئەم دوسێ رۆژە مەڕۆنە دەرەوە و لە کاتەکانی نیوەڕۆ.