رۆما جێدەهێڵێت

مۆرینیۆ ئاماده‌یه‌ مه‌شقی به‌ڕازیل وه‌ربگرێت

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئەمڕۆ دووشەممە، راپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئاشکرای کرد، خۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی، راهێنەری یانەی رۆما، ئاماده‌یی خۆی پێشانداوه‌ مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل وه‌ربگرێت.

گرێبەستی مۆرینیۆ لەگەڵ رۆما لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەواڵەکان باس لەوە دەکەن بە نیازیش نییه‌ گرێبەسته‌كه‌ی نوێ نه‌كاته‌وه‌.
هەڵبژاردەی بەڕازیل ماوه‌یه‌كی زۆره‌ ده‌یه‌وێت كارلۆ ئه‌نچیلۆتی بكاته‌ راهێنه‌ری تیپه‌كه‌ی، به‌ڵام ئه‌و هێشتا بڕیاری كۆتایی نه‌داوه‌ ئه‌و ئه‌ركه‌ وه‌ربگرێت و پێده‌چێت له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید به‌رده‌وام بێت.
بە گوێرەی زانیارییه‌كانی رۆژنامەی ” uol “ی پۆرتوگالی، مۆرینیۆ ئارەزووی وەرگرتنی سەرکردایەتی هەڵبژاردەی بەڕازیل پێشانداوه‌ له‌ هاوینی داهاتوودا.

مۆرینیۆ پێیوایە هیچ شتێکی نوێ لەگەڵ رۆما پێشکەش ناکات، دوای ئەوەی سەرکردایەتی یانەکەی کرد بۆ بەدەستهێنانی پاڵەوانیه‌تیی خولی کۆنفرانسی ئەوروپا و پلەی دووەمی یۆرۆپالیگ.
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوه‌، مۆرینیۆ پێی وایە ناگەڕێتەوە بۆ سەرکردایەتیکردنی تیپە گەورەکانی ئەوروپا، به‌ڵكو دەیەوێت لە کۆپا ئەمریکای داهاتوودا ببێتە راهێنەری نوێی بەڕازیل، بەڵام ئه‌وه‌ش پشتڕاست كراوه‌ته‌وه‌ تا ئێستا هیچ پەیوەندییەک لە نێوان مۆرینیۆ و فیدراسیۆنی بەڕازیلدا نەبووە، بەڵام ئەو زۆر بۆ بابەتەكه‌ به‌ پەرۆشە.

مۆرینیۆ: شێت بووم ریال مه‌دریدم جێهێشت

مۆرینیۆ: شێت بووم ریال مه‌دریدم جێهێشت