سەرەڕای ئەوەی نان گران و غازیش کەمە، بەڵام جەژن زۆر گەرموگوڕ بووە.

هەواڵەکان


ژووری هەواڵ

نانی بازاڕی لە خورماڵ ئەمڕۆ زۆر بە زەحمەت دەست ئەکەوت، زۆرینەی نانەواکان لەبەشە غازی خۆیان رازی نەبوون و دوکانەکانیان داخست، جگە لە خەڵکی ناحیەکە و دەوربەری ئێستا گەشتیارێکی زۆر سەردانی تەوێڵە، بیارە و زەڵم دەکەن و لەوێ نان دەکڕن، وەک دەڵێن، دوو و سێ بتڵ غاز فریایان ناکەوێ، کە پێشتر پەنایان بۆ دار سووتاندیش برد.

———

بە سەرو بەستەیەکی نیزامی و دەستکێشێکی سپییەوە لەسەر شەقامی دەیبینی دانە دانە بە رێزەوە رێنمایی بە ئۆتۆمبێلەکان دەدات، ئەم کارمەندە جیاوازە باساک ئەبوبەکرە.

———

نابێ لە منداڵی ئۆتیزم بدرێ، مام عەوڵای گۆرانی بێژ، کوڕە ئۆتیزمەکەی هێنایە ناو هاوڕێکانی و ئەم پەیامەشی بۆ دایک و باوکانی ئۆتیزم هەبوو، مام عەوڵا کە ساڵانێکە دەم و دەستی لەگەڵ منداڵان شل دەکا و گۆرانییان بۆ دەڵێ، تا ئەمڕۆش رەنگە کەس نەیزانیبێ خۆشی لە دونیای ئۆتیزمەوە تێکەڵ بە منداڵان بووە.

———

هەولێر و سلێمانی و دهۆک، لەگەڵ نەجەف و کەربەلا جەژنێکی گەرم و گوڕیان بەڕی کرد، ئەوەتا لە پێشەنگیی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان بوون لە چوا رۆژی جەژندا لە سەرتاسەری عێراق و زۆرتر جەژنە پیرۆزە و ئەحواڵی یەکتریان پرسیوە کە زیاتر لە 17 ملیۆن پەیوەندی بووە.