هه‌ستی خۆشه
كورته‌باڵاترین پیاوی جیهان له سلێمانییه
964+
رێژوان مامه قادر
به‌بۆنه‌ی یادی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی كورته‌باڵاكانی كوردستان، ئه‌فشینی قادر زاده، كورته‌باڵاترین پیاوی جیهان له سلێمانی به‌شداریی یاده‌كه‌ی كرد.
ئه‌فشین خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و ته‌مه‌نی 22 ساڵه، باڵای 65 سانتیمه و ناوی له كتێبی گینیس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان وه‌ك كورته‌باڵاترین پیاوی جیهان تۆمار كراوه.
ئه‌فشین بۆ 964 قسه‌ی كرد و ده‌ڵێت، “هه‌ستێكی خۆشم هه‌یه له‌و بۆنه‌یه‌دا به‌شدارم”.