308ـی دیکەش دەستگیر کراون

ئەمساڵ لە ئێران 104 ژن کوژراون

964+

پێشەوا محەمەد

بە پێی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمساڵ لە ئێران 104 ژن کوژراون، 16ـی دیکە لەسێدارە دراون، 128 ژن سزای قامچی لێدانیان بۆ دەرکراوە و 308 چالاکوانی ژنیش دەستگیر کراون.

رێکخراوەکە ئامارەکەی لە راپۆرتێکدا بە بۆنەی رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونی توندوتیژی دژی ژنان بڵاوکردووەتەوە.

بە پێی زانیارییەکانی هەنگاو، 34 ژن لە کوژراوەکان بە بیانووی نامووس بووە، هەشتیان لە لایەن هاوژینی پێشوویان و پێنجیان لە لایەن دەزگیرانەکانیانەوە کوژراون. دوای هاوژین زیاترین حاڵەتەکان لە لایەن باوک یان برا کوژراون کە دەگاتە 10 حاڵەت و ئەوانی دیکەش هەر لە لایەن کەسانی نزیک لە خۆیانەوە کوژراون.

هەنگاو ئاشکراشی کردووە، تاران، ئورمییە و کرماشان ئەو سێ پارێزگایەی ئێرانن کە زۆرترین کوشتنی ژنیان لەمساڵدا تێدا تۆمار کراوە.

“لەو 308 ژنە چالاکوانی دەستگیر کراون 89یان کورد بوون و تا ئێستا چارەنووسی هەندێکیان نازاندرێت”، راپۆرتەکەی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو وادەڵێت.

هەڕەشەی کوشتنی ژنان لە گەرمیان کەمی کردوە

هەڕەشەی کوشتنی ژنان لە گەرمیان کەمی کردوە