پێنج پرۆژە کراوە

پرۆژەکانی ئەمساڵی سرێشمە بە کۆتا هاتن

964+

توانا نەقی

لە ناحیەی سرێشمەی قەزای خەلیفان تەنیا لەم ساڵدا چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری ئەنجامدراون و کۆتاییان پێهاتووە.

پرۆژەکان خۆیان لە کۆنکرێتکردنی رێگا جیاوازەکانی ناحیەکە و ئاوەڕۆی لولەیی دەبینێتەوە.

سۆران شێرزاد سەرۆکی شارەوانی ناحیەی سرێشمە بە 964ـی وت، سەرجەم ئەو پرۆژانە لەسەر بودجەی ئیدارەی سۆران کراوە و بە گوژمەی 230 ملیۆن دینار تەواو کراون.

ئیدارەی سۆران پرۆژەکانی بڵاوکردووەتەوە و پێکهاتووە لە، کۆنکرێتکردنی چەند کۆڵانێک لە گەڕەکەکانی گەروەزین، شکان، ملەسۆر، کۆنکریتکردنی رێگای مالەسوور.

هەروەها، کۆنکرێتکردنی رێگای قوتابخانەی گوندی گەروەزین، کۆنکرێتکردن و درەستکردنی دیواری پاڵپشت لە گەڕەکی بنگرد و پرۆژەی ئاوەڕۆی لولەیی تیرە 120 سم لە گەڕەکی ملەسۆر.