وەزارەتی کارەبا وا دەڵێت

کۆتایی ئەم مانگە کارەبای هەولێر ئاسایی دەبێتەوە

964+

توانا نەقی

بڕی پێدانی کارەبای ماڵان بەهۆی پرۆسەی چاکسای لە وێستگەی خەبات لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە کەمیکردووە و وەزارەتیش دەڵێت، کۆتایی ئەم مانگە چارەسەر دەبێت.

ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی کارەبای هەرێم بڵاویکردەوە، بەهۆی پرۆسەی چاکسازی لە هەردوو یەکەی وێستگەی خابات 300 مێگاوات لە رۆژی 15ـەی ئەم مانگەوە کەمیکردووە.

ئاماژەی بەوەکردووە، تا کۆتایی مانگ پرۆسەکە تەواو دەبێت و وێستگەکە دەکەوێتەوە کار و ماوەکانی پێدانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.

ئەم چاکسازییە هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا بەهۆی سەرماوە، بۆیە چەند رۆژێکە بووەتەوە هۆی کەمبوونەوەی کاتەکانی پێدانی کارەبا.

ئەم مانگە مۆلیدەی گەرەکەکان چەند کاتژمێر کارەبایان دا...

ئەم مانگە مۆلیدەی گەرەکەکان چەند کاتژمێر کارەبایان داوە؟