نوێنەرانی 13 پەروەردە کۆبوونەوە

مامۆستایان دەچنە بەغدا

964+

دیلان محەمەد جەزا

دوای سێ کاتژمێر لە کۆبوونەوەی نوێنەرانی 13 پەروەردە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، بڕیاریاندا بچنە بەغدا.

ئەمڕۆ سێشەممە 21.11.2023، کاروخ عەبدوڵا، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ بە 964ـی وت، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکی سێ کاتژمێریدا بە بەشداری نوێنەرانی 13 پەروەردەی سەر ئاستی هەرێم بڕیار درا لەگەڵ مامۆستایانی دامەزراو بچنە بەغدا.

بڕیارە هەفتەی داهاتو مامۆستایانی دامەزراو سەرەتا بچنە ساحەی تەحریر لە بەغدا، دواتر چاویان بە کەسانی بەرپرس بکەوێت لە حکومەتی عێراقدا.

کاروخ عەبدوڵا وتی، “چاوەڕوانی هیچ لە حکومەتی هەرێم ناکەن” و داواکارییەکانیان دەبەنە بەردەم حکومەتی عێراقی، بۆ دەربازبوون لەو دۆخەی مامۆستایانی تێدایە.

”لە هەرێمی کوردستان 37 هەزار مامۆستای وانەبێژ هەیە، داوا لە سەرجەمیان کراوە لەگەڵ نوێنەرانیاندا بچنە بەغداد”، کاروخ عەبدوڵا وای وت.

پێداچوونەوە: هاوبەش ئەبوبەکر

 یه‌كێتى مامۆستایان: چاره‌سه‌رى كێشه‌ى وانه‌بێژان ...

 یه‌كێتى مامۆستایان: چاره‌سه‌رى كێشه‌ى وانه‌بێژان له‌ هه‌ولێره‌ نه‌ك به‌غدا