ماڵێکی بەحرکە سێ ساڵە زیانی بەر دەکەوێت

لافاو زیانی بە چەند ماڵێکی ناحیەی بەحرکە گەیاندووە

شۆڕش عەبدوڵا – هەولێر

بەهۆی ئەو رێژە زۆرەی باران لەماوەی 12 سەعاتی رابردوو باریووە، چەند ماڵێک لە ناحیەی بەحرکە ئاو چووەتە ناو ماڵی چەند هاوڵاتیەک و زیانی بە کەلوپەلەکانییان گەیاندووە.

یەکێک لەو هاوڵاتیانەی ئاو چووەتە ماڵەکەی قسە بۆ 964 دەکات و دەڵێت، ئەوە سێ ساڵە حاڵی ئێمە ئاوایە.