لە دوای نانی جەژن و گەردن ئازایی با پێتان بڵێین دوێنێ چی روویدا:
ژووری هەواڵ
📌سوپای ئیسرائیل: کوژرانی محەمەد ع*ودەی پشت راستکردەوە کە یەکێکە لە فەرماندە باڵاکانی سەربازی حە*ما*س و سەرپەرشتی پلاندانان و جێبەجێکردنی هێرشەکەی حەوتی ئۆکتۆبەری کرد
📌نەتانیاهۆ: فەرماندەی نوێی لیواکانی قە*سام، باڵی چەکداری حە*ماسمان لە غە*ززە کردە ئامانج.
📌نەتانیاهۆ: سوپای ئیسرائیل بە هێزێکی زۆرەوە لە باشووری لوبنان چالاکی هەیە و ناوچە ستراتیژییەکانی کۆنترۆڵکردووە.
📌وەزیری دەرەوەی بەحرەین: سەلامەتی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز بەرپرسیارێتیی هەموومانە و ناتوانرێت چاوپۆشی لێبکرێت
📌سەرچاوەکان لە نەخۆشخانەکانی غە*ززە: لە هێرشەکانی شەوی رابردووی ئیسرائیل تا بەرەبەیان 11 کەس گیانیان لەدەستداوە
📌ترەمپ: پشکینی شەش مانگیم کردووە، هیچ کێشەیەکم نییە و تەندروستیم جێگیرە.
📌فەرماندەی ناوەنی ئەمریکا (سێنتکۆم): هاوکاری تێپەڕبوونی کەشتییە بازرگانییەکان نەبووین لە گەرووی هورمز، چونکە پرۆژەی ئازادی واتە پرۆژەی دەربازکردنی کەشتییە بازرگانییەکان لە ژێر سەرپەرشتی هێزی ئەمریکا لە گەرووەکە هێشتا دەستیپێنەکردووە.
📌فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم): دەستمان شل نەکردووە لە گەمارۆ دەریاییەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، تا 26ـی ئایار رێڕەوی 108 کەشتی بازرگانیمان گۆڕیووە.
📌بی بی سی: لە یەکێک لە کارگەکانی کاغەز لە واشنتن رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە هەبووە، بە هۆی تەقینەوەی تانکەرێکی پڕ لە مادەی کیمیای، بەلایەنی کەم کەسێک گیانی لەدەستداوە، هەشت کارمەندی کارگەکە و کارمەندێکی ئاگرکوێژنەوە برینداربوون.
📌ئاکسیۆس: مایک نیدهام یاردەدەری مارکۆ رۆبیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، پلەی بەرزکراوەتەوە بۆ پۆستێکی باڵاتر لە ئاسایشی نیشتمانی لە کۆشکی سپی.
📌فۆکس نیوز: بڕیارە ئەمڕۆ ترەمپ کۆبوونەوەیەکی گرنگ بە تەواوی ئەندامانی کابینەکەی بکات، سەرەتا بڕیاربوو لە کۆبوونەوەکە لە کامپ دەیڤ ئەنجامبدرێت، بەڵام بەهۆی خراپی دۆخی کەشوهەوا لە کۆشکی کۆدەبنەوە.
سەبارەت بە ناوچەکە؛ هەمووان سەرقاڵی ئامادەکاری جەژن و گەردن ئازایی بوون
📌باخچەی ئاژەڵانی هەولێر رایگەیاند: لە دوای مرداربوونەوەی زێبرایەک لە باخچەکەیان و هەڵگرتنی کەللە سەری لە ساردکەرەوە، داویانەتە کەسێک تا مۆمیای بکات، بەڵام پڕۆسەی مۆمیاکردنەکە ئەنجامنەدراوە و کەللە سەری زێبراکەی فڕێداوە ئەمە لە کاتێکدایە زێبرای کێوی ئاژەڵێکی دەگمەنە و نرخەکەی دەگاتە 30 هەزار دۆلار.