دیمەنی یەکێک لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان _ وێنە: بۆ 964 نێردراوە
پۆلیسی راپەڕین
تەنیا رۆژی دووەم و چوارەمی جەژن سەردانی راگیراوان هەیە
964+
توانا نەقی
بەشی گرتن و گواستنەوەی پۆلیسی راپەڕین دەڵێت هەموو رۆژەکانی جەژن ناتوانن سەردانی گیراوان بکەن تەنیا دووە و چوارەم رۆژ بە کاتی دیاریکراو دەتوانن.
پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، رۆژی یەکەم هیچ مواجە واتە سەردانی راگیراوان لە گرتووخانەکان نییە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی دووەم و چوارەم لە کاتژمێر 9:00 بۆ 10:30 خولەکی بەیانی بۆ ژنان و کاتژمێر 10:30 تا 12:00ـەی نیوەڕؤ بۆ پیاوان دەتوانن سەردان بکەن.
پۆلیس دەلێت، جگە لەو دوو رۆژە و ئەو کاتەی دیاری کراوە هیچ سەردانیکردنێکی راگیراوان رێگەپێدراو نییە.