لە سلێمانی

لە بەیانی جەژندا رووداوێکی هاتوچۆی سەخت روویدا

964+

توانا نەقی

کەمێک بەر لەئێستا و لەیەکەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزدا ڕرووداوێکی سەختی هاتوچۆ لە نزیک چوار ریانی قەرەداغ لە سلێمانی روویدا.

هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، هۆکاری سەرەکی رووداوەکە بەپێی کەشف و هێڵکارییەکان دەگەڕێتەوە بۆ خێرایی و لە رووداوەکەدا زیانی گیانی و ماددی تیادابووە و بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

بە پێی ئەو وێنانەی هاتوچۆ بڵاویکردووەتەوە رووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و پیکابێک بووە.

ئاماژ بەوەشکراوە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە و لایەنی هاتوچۆ بە ئەرکی خۆی هەستاوە و کەشف و هێڵکاری بۆ رووداوەکە کردووە و کەیسەکەی ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار کردووە.