"لە ماڵی دایکم دەعوەتین"

شادی نەجمەدین: هاوسەرەکەم وەک قەڵا لە پشتمە

+964
دیلان محمەد – سلێمانی

خانمە ئەکتەر شادی نەجمەدین و هاوسەرەکەی، لە نمایشی فیلمی باوڵ ئامادەبوون و سەبارەت بە کارە هونەرییەکانی وتی: ماوەیەکە دوورم لە کارکردن، ئەگەر”لە هەموو کارێک هەبیت بینەر لێت بێزاردەبێت”.

سەبارەت بە پشتیوان بوونی هاوسەرەکەی دەڵێت: هەرگیز رێگرم نییە،”وەک قەڵا وایە لە پشتم” هەروەها لە پاڵ کارە هونەرییەکانیشی کابانێکی دەستڕەنگینە.

کرمانج قادر هاوسەری شادییە و بە مایکی 964 دەڵێت:”لە خێزانێکی هونەریم” و ناهێڵم تانە و توانج خێزانەکەم لە خەوانەکەی دوابخەن و بەردەوام پشتیوانی لە کارەکانی دەکەم.

پێداچوونەوە: شانیا بێستون