لە کەرکوک

دوو ماتۆڕسکیل بەیەکیاندادا و یەکێکیان گیانی لە دەست دا

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان دوو ماتۆرسکیل، یەکێک لە ماتۆڕسوارەکان گیانی لەدەست دا ،
ئەمشەو “یەکشەممە 19.11.2023” لەسەر شەقامی سەرەکیی گەڕەکی کوردستان لە کەرکوک، بەهۆی رووداوێکی سەختی هاتوچۆ لە نێوان دوو ماتۆڕسکیلدا، یەکێک لە ماتۆڕسوارەکان گیانی لە دەست دا و ئەوی دیکەش بریندار بوو.

سامان یابە، بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستیی کەرکوک بە 964ی وت، بەهۆی ئەو رووداوەکە ماتۆڕسوارێک گیانی لە دەست دا و ئەوەی دیکەش بریندار بوو، وتیشی، “ئەو ماتۆڕسوارەی گیانی لە دەست داوە، تەمەنی 54 ساڵە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی داد کرا”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ئه‌مڕۆ دووه‌م ماتۆڕسوار گیانی له‌ ده‌ست دا

ئه‌مڕۆ دووه‌م ماتۆڕسوار گیانی له‌ ده‌ست دا