رۆژانە حاسڵاتی رووداوەکان لە 964 دەبین

ئیسرائیل دەڵێت حیزبوڵامان بۆردومانکرد و حەماسیش دەڵێت هیچ شوێنێک ئارام نییە

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل دەڵێت ئەم ئێوارەیە چەند ئامانجێکی حیزبوڵایان لەناو لوبنان بۆردومان کردووە، لەناو ئەوانەدا بارەگا و بنکەی سەربازیی هەیە.

سەرۆکی شارەوانی غەزە دەڵێت: وێرانکاری غەزە بە رادەیەکە تەواو ئیتر ئەو شارە لە ئێستادا کەڵکی ژیانی نەماوە، ئەوەی روودەدات کۆمەڵکوژییە.

ئوسامە حەمدان سەرکردەی حەماس دەڵێت: هیچ شوێنێکی غەزە ئارام نییە، 43% ئەوانەی کوژراون لە باشووری غەزە بوون.

ئەمڕۆ حیزبە چەپەکانی ئیسرائیل لە تەلئەبیب دژی حکومەتی ئەو وڵاتە خۆپیشاندانیان کرد، داوا دەکەن شەڕی غەزە بوەستێت و زوو دیلەکان ئازاد بکرێن.

سەرچاوە فەلەستینییەکان دەڵێن: ئەمڕۆ لەیەک هێرشی فڕۆکەکانی ئیسرائیلدا 32 ئەندامی خێزانێک کوژراون، 19 لەوانە منداڵ بوون.