دیمەنی ئەو باڵندانەی راوکراون لەگەڵ چەند کەرەستەیەکی راوکردن کە دەستیبەسەردا گیراوە.وێنە.پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
باڵندەی کێوییان راوکردووە
دوو راوچی لە سنووری ئاغجەلەر دەستگیر کران
توانا نەقی
لە ناوچەی ئاغجەلەر دوو راوچی دەستگیر کران کە خەریکی راوکردنی باڵندەی کێوی بوون و چەند کەرەستەیەکی راوکردنیش چەند راوچیەکی دیکە لێیان بەجێمابوو دەستی بەسەردا گیرا.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەلایەن مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی ئاغجەلەرەوە لە گوندی کۆزە بۆرە، چەند راوچیەک هاڵاتوون، بەڵام چەندین کەرەستەیان لێ بەجێ مابوو دەستی بەسەردا گیرا.
کەرەستەکان پێکهاتوون لە چەکێکی جۆری تاپڕ و لایتێکی راوکردن و یەک سوێسکەی راوکراو.
دەشڵێت، لە چالاکیەکی تری هەمان بنکە لە گوندی مامڵێسی، دوو هاوڵاتی بەتۆمەتی راوکردن دەستگیر کراون و دەستیشگیراوە بەسەر دوو باڵندەی سوێسکەی راوکراو هەروەها دوو لایتی راوکردن.
پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو راوچیانە کراوەتەوە و رەوانەی لای دادوەر کراون بۆ لێپرسینەوەی یاسایی.