ده‌بوایه‌ رۆژانه‌ دوو كاتژمێر بۆ كاسبكاران بێت

شه‌قامه‌ گشتییه‌كه‌ى سه‌یدسادق له‌ تێستكردن ده‌رنه‌چوو

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ سه‌یدسادق تێستى شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ئه‌و قه‌زایه‌یان كرد، كه‌ رۆژانه‌ ماوه‌ى دوو كاتژمێر بۆ ده‌ستگێڕ و فرۆشیاره‌كان بێت، به‌ڵام قایمقام ده‌ڵێت، سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و شه‌قامه‌كه‌یان كردووه‌ته‌وه‌.

له‌ ناوه‌ندى قه‌زاى سه‌یدسادق تاكه‌ شه‌قامێكی دووسایدى سه‌ره‌كی هه‌یه‌، كه‌ ئاراسته‌كه‌ى به‌ره‌و پێنجوێنه‌، ژماره‌یه‌كی زۆرى فرۆشیارى ده‌ستگێڕ و عه‌ره‌بانچى له‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌رى شه‌قامه‌كه‌ هه‌ن، دواى داخستنى شه‌قامه‌كه‌ كاردانه‌وه‌ى جۆراوجۆرى به‌دواى خۆیدا هێنا.

ره‌زا محه‌مه‌د، قایمقامى سه‌یدسادق به‌ 964ـى وت، تێستى ئه‌و شه‌قامه‌یان كردووه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكانى كاسبكار، به‌ڵام لۆدێكی زۆرى دروست كرد و دواتر شه‌قامه‌كه‌ وه‌ك پێشتری لێكرایه‌وه‌.

له‌ سه‌یدسادق دوو شوێنی تایبه‌ت به‌ میوەفرۆشان هه‌ن، ماوه‌یه‌كه‌ یه‌كێكیان کراوەته‌ گەراجی ئۆتۆمبیل، به‌ڵام قایمقام ده‌ڵێت، ده‌ستگێڕ و عاره‌بانچییه‌كان ده‌گوێزینه‌وه‌ ئه‌و شوێنه‌ و جه‌نجاڵى سه‌ر ئه‌و شه‌قامه‌ گشتییه‌ش ناهێڵن.

وتیشی “داخستنى ئه‌و شه‌قامه‌ ته‌نیا تێستكردن بوو، بۆ ئه‌وه‌ى بزانین ئاخۆ ده‌تواندرێت رۆژانه‌ ماوه‌ى دوو كاتژمێر شه‌قامه‌كه‌ بۆ كاسبكاران تایبه‌ت بكه‌ین”.

گه‌نجێكی سه‌یدسادق ده‌یه‌وێت

گه‌نجێكی سه‌یدسادق ده‌یه‌وێت "قه‌لى سوور" بكاته‌ پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌

سه‌یدسادق داواى پاسپۆرت ده‌كات

سه‌یدسادق داواى پاسپۆرت ده‌كات