سلێمانی

كیایەكی دوو تەنی خۆی بە هاوڵاتییەك كێشا و گیانی لەدەستدا

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە، 24.9.2026 بەدیاریكراوی نزیك پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل لە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمودی سلێمانی، كیایەكی دوو تەنی خۆی بەهاوڵاتییەكی بەتەمەن دەكێشێت و دەستبەجێ لەشوێنی رووداوەكە گیانی لەدەستدا.

سامان نادر، بەرپرسی سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی بە 964ی وت، تیمەكانمان ئاگادار كراونەتەوە و چوونەتە سەر رووداوەكە، بەمەبەستی گەڕانەوەی گیانی تیمەكان گەیاندوویانەتە نەخۆشخانەی شار و بەڵام چارەسەری نەبووە و تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كراوە.

ئاری لەتیف، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە 964ـی وت، ئەو هەواڵە دوورە لە راستیەوە گوایە شۆفێری كیاكە رای كردبێت، بەڵكو دەستبەجێ لە شوێنی رووداوەكە هێزەكانی پۆلیسی رزگاری دەستگیریان كردووە.

وتیشی، ئەو هاوڵاتییەی گیانی لەدەستداوە خەڵكی سلێمانییە و تەمەنی 74 ساڵە و تەرمەكەشی رادەستی كەسوكارەكەی دەكرێتەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی