موچەکەت چەندە؟

بەشەخۆراکی بەشێک لە فەرمانبەران دەبڕێت

964+

شاخەوان عومەر

دەنگۆی بڕینی بەشەخۆراکی هاوڵاتیان بو بە راست و لەمەودوا ئەو سەرۆک خێزانانەی فەرمانبەرن و موچەکانیان دوو ملیۆن دینار بێت، بەشەخۆراکی مانگانەیان دەبڕێت.

پێشتر وا بڵاوکرایەوە بەوپاساوەی سەبەتەی خۆراکی مانگانە تەنیا  بۆ ئەو خێزانانەیە کە داهاتی مانگانەیان سنووردارە و هەر سەرۆک خێزانێک موچەکەی بگاتە ملیۆن و نیوێک، بەشەخۆراکەکەی دەبڕێت.

سیامەند قادر، بەڕێوەبەری رێکخستنی پسولەی خۆراکی هەولێر بۆ 964: لەگەڵ گۆڕانی پسولەی خۆراک لە کاغەزەوە بۆ دیجتاڵ، راستەوخۆ بەشەخۆراکەکە دەبڕێت

سەبارەت بە ژمارەی ئەو کەسانەی لە هەولێر ئەو بڕیارە دەیانگرێتەوە رایگەیاند، وەزارەتی بازرگانی عێراق داوا لە وەزارەتی دارایی دەکات، لیستی ئەو موچەخۆرانەی بۆ بنێرێ کە بڕیارەکە دەیانگرێتەوە، تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان پیادە نەکراوە.

لە شاری هەولێر ژمارەی پسولەکانی خۆراک  489652 پسولەیە.

داوا دەکرێت لەگەڵ بەشەخۆراکی مانگانە خواردنەکانی بەیا...

داوا دەکرێت لەگەڵ بەشەخۆراکی مانگانە خواردنەکانی بەیانیان دابەش بکرێت