هێشتاش ماوه‌ په‌ڵه‌ بدات

ده‌شتى كۆیه‌ بۆ كشتوكاڵكردن له‌ خه‌م ره‌خسا

964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌ پێی به‌ دواداچوونه‌كانى 964، تا ئێستا له‌ هیچ شوێنێكی هه‌رێمى كوردستان بارانى ئه‌مساڵ په‌ڵه‌ى نه‌داوه‌، به‌ڵام ده‌شتى كۆیه‌ به‌هۆى بارانى چه‌ند رۆژه‌ى رابردوو، جوتیارانى بۆ كشتوكاڵكردن بێخه‌م كرد.

شارەزایانی كه‌شناسی و کشتوکاڵ ده‌ڵێن، هەرکاتێک چینی سەرەوەی زه‌وى بە قوڵی 30 بۆ 40 سانتیمه‌تر تەڕ بوو پەڵە دەدات.

یوسف سه‌لیم، به‌ڕێوه‌به‌رى كشتوكاڵى قه‌زاى كۆیه‌ بۆ 964 پشتڕاستیكرده‌وه‌، له‌ سنوورى قه‌زاكه‌یدا په‌ڵه‌ى نه‌داوه‌، به‌ڵام ئه‌و بارانه‌ى له‌ چه‌ند رۆژى رابردوو باریوه‌، وه‌ك پێویسته‌ بۆ كشتوكاڵكردن.

وتیشی “چینى سه‌ره‌وه‌ى زه‌وى له‌ ده‌شتى كۆیه‌ تا نزیكه‌ى 30 سانتیمه‌تر ته‌ڕبوو، ئه‌مه‌ش بۆ جوتیاران دڵخۆشكه‌ره‌، كه‌ ده‌توانن ده‌ست به‌ كشتوكاڵى خۆیان بكه‌ن”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، به‌هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه‌ چینى خواره‌وه‌ زه‌وى له‌ ده‌شتى كۆیه‌ تا ئێستاش هه‌ر وشكه‌ و له‌ 40 سانتیمه‌تر زیاتریش هه‌ر به‌ وشكى ماوه‌ته‌وه‌.

به‌ قسه‌ى ئەو به‌ڕێوه‌به‌رى كشتوكاڵ، له‌ دۆخى ئاساییدا كه‌ وشكه‌ساڵى رووینه‌دابێت، چینى خواره‌وه‌ى زه‌وى به‌رده‌وام ته‌ڕه‌ و هه‌ركاتێك چینى سه‌ره‌وه‌ به‌هۆى بارانى نه‌رم به‌ قوڵایی نزیكه‌ى 40 سانتیمه‌تر ته‌ڕببێت، ئه‌وا راسته‌وخۆ په‌ڵه‌ ده‌دات .

به‌ پێی كه‌شناسی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ شەممە 18.11.2023، ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت، لە هەندێک ناوچە لە کاتەکانی بەیانی تەمێکی کەم دەبێت، لەگەڵ ئەگەری نمەبارانی کەم لە ناوچە جیاجیاکان بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری هەرێم .

سەنتەرێکی حەوانەوە بۆ خانەنشینانی کۆیە كرایه‌وه‌

سەنتەرێکی حەوانەوە بۆ خانەنشینانی کۆیە كرایه‌وه‌