ئاوی باران په‌نگی خواردووه‌ته‌وه و كێشه‌یه
داوا ده‌كرێت بازاڕی شێخه‌ڵا به ته‌واوی كۆنكرێت بكرێت
رێباز یونس
964 ئه‌مڕۆ چاوی به بازاڕی شێخه‌ڵای هه‌ولێردا گێڕا و گله‌یی هه‌ندێك له كاسبكارانی بازاڕه‌كه‌ی گه‌یاند، كه داوا ده‌كه‌ن بازاڕه‌كه به ته‌واوی كۆنكرێت بكرێت، چونكه ئاوی باران كۆده‌بێته‌وه و زیانیان پێده‌گه‌یه‌نێت.
مام كه‌ریم ئیسماعیل، كاسبكارێكی بازاڕه‌كه‌یه و به 964ی وت، هه‌ندێک له خاوه‌ن مێزه‌كان شوێنی خۆیان “سه‌ب – كۆنكرێت” ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش كێشه بۆ ئه‌وانی دیكه دروست ده‌كات، واده‌كات ئاو بچێته ژێر مێزه‌كان و زیانیان پێبكات.
مام كه‌ریم به سه‌روڕیشی سپییه‌وه 20 ساڵێكه له بازاڕه‌كه‌یه، كه یه‌كێكه له قه‌ره‌باڵغترین بازاڕه‌كانی هه‌ولێر، ئه‌و ده‌ڵێت، ئه‌وه ئیشی حكومه‌ته بازاڕه‌كه به ته‌واوی و به یه‌ك ئاست كۆنكرێت بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ئاو نه‌وه‌ستێت و كه‌س زیانی پێنه‌گات.
هه‌ركاتێک بارانێكی زۆر ببارێت، به‌شێك له بازاڕه‌كانی هه‌ولێر، به تایبه‌تی شێخه‌ڵا و ته‌یراوه ئاوی لێ په‌نگ ده‌خواته‌وه و جاری وا هه‌یه زیان به كاسبكار و خاوه‌ن دوكانه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌وڵیش دراوه چاره‌ی بكرێت، به‌ڵام به‌هۆی ناڕێكی بازاڕه‌كان و گیرانی مه‌نهۆڵه‌كان، هێشتا ئه‌و كێشه‌یه بێ چاره‌سه‌ر ماوه‌ته‌وه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا