لە دهۆک دەبێت
سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا دێته كوردستان
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بڕیاره بۆ به‌شداریكردن له چوارەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، كه لە دهۆک بەڕێوەدەچێت، بۆریس جۆنسن سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا سه‌ردانی كوردستان بكات.
بڕیاره کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراو بە مێپس، سبه‌ی لە زانکۆی ئەمەریکی لە دهۆک بە بەشداری زیاتر لە 150 کەسایەتی سیاسی و شارەزای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەڕێوەبچێت و تا 21ی مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌كاونتی زانكۆی ئه‌مریكی له دهۆك له تۆڕی ئێكس ناو و وێنه‌ی به‌شداربووانی كۆڕبه‌نده‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه یه‌كێك له‌وانه بۆریس جۆنسنی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیایه.
جۆنسن، كه پێشتر وه‌ك سه‌رۆكی شاره‌وانیی له‌نده‌ن سه‌ردانی كوردستانی كردووه، له ماوه‌ی ته‌مموزی 2019 تا ئه‌یلولی 2022 سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بوو، ئه‌وكاته‌ی جیهان به‌ره‌نگاری په‌تای كۆرۆنا ده‌بووه‌وه.
هاوكات کۆڕبەنده‌كه ئاشكرای كرد نازم زه‌هاوی، وەزیری پێشووی گەنجینەی بەریتانیا، جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و ئالپئارسلان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی دیكه به‌شداریی كۆڕبه‌نده‌كه ده‌كه‌ن.
له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیشدا، بڕیاره سه‌رۆكی هه‌رێم، سه‌رۆك وه‌زیران و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی به‌شداریی بكه‌ن.