قۆناغى یه‌كه‌مى ته‌واوبووه‌

پڕۆژه‌یه‌ك سه‌یدسادق، هه‌ڵه‌بجه‌ و پێنجوێن به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ سه‌یدسادق ده‌ست به‌ جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌یه‌ك كراوه‌، كه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و پێنجوێن به‌و قه‌زایه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ و چه‌ندین گوندیش لێی سووده‌مه‌ند ده‌بن.

پرۆژەکە رێگایەکی دوو کیلۆمەتر و 180 مەتر دووجایه‌ و له‌ سەیدسادق ده‌ستپێده‌كات بۆ ھەڵەبجە له‌وێشه‌وه‌ بۆ شانەدەری پێنجوێن، بودجه‌ى ته‌رخانكراو بۆ جێبه‌جێكردنى 900 ملیۆن دیناره‌.

ره‌زا محه‌مه‌د، قایمقامى قه‌زاى سه‌یدسادق، به‌ 964ـى وت، له‌سه‌ر بودجه‌ى حكومه‌ت ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت و قۆناغى یه‌كه‌میشی ته‌واوكراوه‌.

وتیشی “له‌گه‌ڵ به‌یه‌كه‌وه‌به‌ستنه‌وه‌ى سه‌یدسادق، هه‌ڵه‌بجه‌ و پێنجوێن، 12 گوند، كه‌ دەکەونە سەر ئەو رێگایە، سوودی لێ دەبینن”.

به‌ قسه‌ى قایمقام، ئێستا سه‌رقاڵى جێبه‌جێكردنى قۆناغى دووه‌مى پڕۆژه‌کەن و چینى دووه‌مى به‌شێكی ئه‌و رێگایه‌ داده‌ندرێت، بۆ ئه‌وه‌ى بۆ قیڕتاوكردن ئاماده‌ بكرێت .

پرۆژەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی سلێمانییەوە سەرپەرشتی دەکرێت و قایمقامیش ده‌ڵێت، بە تەواوبوونى، جگه‌ له‌وه‌ى گرفت و رووداوه‌كانى هاتوچۆ كه‌مده‌كاته‌وه‌، هه‌مان كات کاریگەریشى دەبێت لە ئاوەدانمانەوەى گوندەکان و گەشەکردنى کەرتى کشتوکاڵى و ئاژەڵدارى و گەشتیارى.

خه‌ریكه‌ شه‌قامه‌كانى شاره‌زوور پڕ گه‌نم ده‌بن

خه‌ریكه‌ شه‌قامه‌كانى شاره‌زوور پڕ گه‌نم ده‌بن