هەڵەبجە و دوو ئیدارەشی لەگەڵە

هەفتەی رابردوو سلێمانی 26 ملیار دیناری کۆکردووەتەوە

964+

پێشەوا محەمەد

بەپێی ئامارەکانی ماڵپەڕی شافافییەت، داهاتی هەفتەی رابردووی پارێزگای سلێمانی، کە هاوکات پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕینیشی لەگەڵدایە زیاتر لە 26 ملیار دینار بووە.

ماڵپەڕی شەفافییەت تایبەتە بە ئاشکراکردنی داهاتە نانەوتییەکانی هەریەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە لە 10.11.2023 تا 17.11.2023 کۆی داهاتی کۆکراوەی نانەوتی ئەو ناوچانە 26 ملیار و 90 ملیۆن و 72 هەزار و 640 دینار بووە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە، داهاتی هەفتەی پێشووتری سلێمانی زیاتر لە 17 ملیار دینار بووە.

داتاکانی ماڵپەڕەکە دەریدەخەن، نزیکەی دوو مانگە داهاتی سلێمانی خوار 20 ملیار دیناری هەفتانەی تۆمار نەکردووە.

داهاتی کارەبای سلێمانی ٣٠٪ زیاد دەکات

داهاتی کارەبای سلێمانی ٣٠٪ زیاد دەکات