پارێزەری چەند دۆسیەیەکە

لە هەولێر تەقە لە پارێزەرێک کرا

964+

شۆڕش هەرکی – هەولێر

کەمێک لەمەوبەر لە هەولێر تەقە لە پارێزەرێک کرا و بریندارە، بەگوێرەی زانیاریەکان پارێزەرەکە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە.

موقەدەم ئەردەلان وتەبێژی ئاسایشی هەولێر بۆ 964 وتی، “بەڵێ راستە تەقە لەو پارێزەرە کراوە و بریندار کراوە، بەڵام هێشتا تەقەکەرەکە دەستگیرنەکراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن”.

بەپێی زانیاریەکانی 964 ئەو پارێزەرە ناوی سوهراب رەحمەتیە، خەڵکی شاری بۆکانە، ئەندامی حزبی دیموکراتی کوردستانە و ئەندامی سەندیکای پارێزەرانی کوردستانە.

ئەیاد کاکەیی سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای پارێزەرانی کوردستان بۆ 964 وتی، “رووداوەکە ئەمڕۆ کاتژمێر 6:00ی ئێوارە بووە، لەبەردەم ماڵەکەی لە شووقەکانی هانا سیتی تەقەی لێکراوە و ئێستا لەژێر نەشتەرگەرییە”.

بەوتەی ئەیاد کاکەیی، “پارێزەر سوهراب رەحمەتی پارێزەری کەیسی رووداوی تەقینەوەکەی شەوی یەڵدا و کەیسی تیرۆرکردنی قادر قادری بووە”.

کەسێکی نزیکی سوهراب رەحمەتی قسەی بۆ 964 کردووە دەڵێت، گوللەیەک بەر سکی کەوتووە و لەژێر نەشتەرگەرییە.

ساغکردنەوە..تەقەکردنەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی گەڕەکی کوێستا...

ساغکردنەوە..تەقەکردنەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی گەڕەکی کوێستان چی بوو؟