هێرشەکان بەربڵاوبوون

ترەمپ بەڵێنەکەی بردەسەر و ئەمڕۆ پردەکانی کردە ئامانج

شۆڕش قادری

لە تارانی پایتەخت لە نزیک فڕۆکەخانەی مێهرئاباد و ناوچەکانی رۆژئاوا و و رۆژهەڵاتی شارەکە چەند تەقینەوەیەکی گەورە روویاندا.

جگە لە بۆردومانکردنی چەند بنکەیەکی هێزی ئاسمانی، چەند پردێکی وەک پردی تەبیعەت و پردی مودیریەت لە تاران کرانە ئامانج

لە شاری یەحیائاوای کاشان پردێکی هێڵی شەمەندەفەر بۆردومان کرا و ئەو هێرشە کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

لە مەشهەد هەموو هێڵەکانی شەمەندەفەر راگیران.

لە دورگەی خارگ چەند بنکە و بارەگایەکی سوپا بەئامانج گیران و خاپوور کران.

ئەمە جگە لەوەی لە بەیانی ئەمڕۆوە هێرشێکی بەرفراوان کراوەتە سەر شارەکانی کەرەج، یەزد، مەشهەد، تەبرێز، ئەسفەهان، قوم و خوڕەمئاوا و هێرشەکانیش بۆ سەر فڕۆکەخانە و دامەزراوە سەربازییەکان بوون.

چەند رۆژ پێش دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، ئەگەر لەگەڵ ئێرانییەکان رێکنەکەون رۆژی سێشەممە واتە ئەمڕۆ رۆژی لێدان لە پرد و ژێرخانی وزەی ئێران دەبێت.