ئەمڕۆ بوو

زیاتر لە 100 ئاوارە سلێمانیان بەجێهێشت و گەڕانەوە زێدەی خۆیان

964+

ژووری هەواڵ

ژمارەیەک خێزانی ئاوارە کە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا لە کەمپی عەربەتی سنوری پارێزگای سلێمانی نیشتەجێبوون، گەڕانەوە زێد و ناوچەکانی خۆیان.

ئەمڕۆ چوارشەممە 15.11.2023، ئیڤان فایەق جابرۆ، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، ئەو ئاوارانەی سلێمانیەوە گەڕانەوە، ژمارەیان 111 کەسە و گەڕانەوە زێدی خۆیان لە سنوری پارێزگای سەڵاحەدین.

وتیشی، “گەڕانەوەی ئاوارەکان لە چوارچێوەی پلانی وەزارەتدایە بۆ کۆتاییهێنان بە کەیسی ئاوارەبوون لە وڵات و هاوتەریب لەگەڵ بەرنامەی حکومەت”.

هەر ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، هەندێک پێداویستی و کەلوپەلی ناوماڵیان دابەشکردووە بەسەر 50 خێزانی ئاوارەی ئێزدی کە بڕیاریانداوە لە کەمپەکانی هەولێرەوە بگەڕێنەوە شنگال.

لە سلێمانی 121 خێزانی ئێزدی کەمپی ئاشتیان جێهێشتووە

لە سلێمانی 121 خێزانی ئێزدی کەمپی ئاشتیان جێهێشتووە