دوای دەیان ساڵ بینایی بۆ شەقامەکەی خەبات دەگەڕێتەوە

964+

سه‌عید محه‌مه‌د – خه‌بات

له‌ رێگه‌ى دانانى ستونى كاره‌با و وه‌رگرتنى وزه‌ له‌ گۆڕه‌ڕى 100 KV، كارى رووناككردنه‌وه‌ى شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ى قه‌زای خەبات ده‌ىستیپێكرد.

بە قسەی بەرپرسانی قەزاکە، له‌وه‌ته‌ى ئه‌و شه‌قامه‌ له‌ خه‌بات هه‌یه‌ رووناك نه‌بووه‌، پێشتر شه‌قامێكی یه‌ك ساید بووه‌، 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش كارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى بۆ كرا و كرایه‌ دوو ساید.

ئەردەڵان کاوێز، بەڕێوەبەری بنکەی کارەبای خەبات بە 964ی وت، “هەوڵەکانمان بەردەوامە بۆ دابینکردنی رووناکی بۆ شەقامی سەرەکی خەبات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لەسەر بودجەی داهاتی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای یەکی هەولێر 92 ستونی رووناکی و دوو گۆڕەری 100 KV لەسەر شەقامی سەرەکی خەبات دادەنرێت، ئەمڕۆ دەستکرا بەجێبەجێکردنیان”.

به‌ قسه‌ى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌، پرۆژەکە بە گوژمەی 26 ملیۆن دیناری عێراقی لەلایەن کۆمپانیای کەمەند جێبەجێ دەکرێت و ماوه‌ى جێبه‌جێكردنه‌كه‌شی نزیكه‌ى دوو هه‌فته‌ى پێده‌چێت.

+964 ده‌زانێت، شوێنی دانانی ئه‌و ستونە كاره‌باییانه‌ لە چوارڕیانی کەورگۆسکه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات تا ده‌گاته‌ فولکەی ماسی ناو خه‌بات، کە نزیکەی سێ کیلۆمەتر دەبێت.